پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە مستەفا کازمی دەکات

پەرلەمانتارێکی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە ئەنجامی سەفەرەکەی مستەفا کازمی بۆ واشنتۆن، پەرلەمان بەرەو لای گەڵاڵەی لێپرسینەوە لە ناوبراو دەبات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە موزین نیوز، کەریم عەلیوی پەرلەمانتارێکی عێراقی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە ئەنجامی سەفەرەکەی مستەفا کازمی بۆ واشنتۆن، پەرلەمان بەرەو لای گەڵاڵەی لێپرسینەوە لە ناوبراو دەبات.

ناوبراو زیادی کرد: ئەنجامی سەفەرەکی کازمی بۆ واشنتۆن داخوازییە گەلی عێراق سەبارەت بە دەرکردنی سەربازانی داگیرکەری ئەمریکی لە عێراق نەهێنایە دی و هەر ئەوە بووەی هۆی ئەوەی کە پەرلەمان، بەهۆی کردەیی نەکردنەوەی بڕیاری پەرلەمان بۆ دەرکردنی سەربازانی بیانی کە پەسەندکراوێکی ناچارییە، لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە، ناوبراو بخاتە بەر لێپرسینەوە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی کرد: مانەوەی درێژخایەتی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە لایەن هەندێ گرووپەوە هێرشیان بکرێتە سەر بەتایبەت ئەوەی کە هەبوونی ئەمریکا بە واتای داگیرکارییە.

ناوبراو سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەی بەرپرسی هەر جۆرە ئاڵۆزیەک لە دۆخی ئەمنیەتی عێراق وەسف کرد.

News Code 33785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha