ئەمریکا هاووڵاتییەکی ئێرانی و دوو کۆمپانیای ئیماراتی گەمارۆ دا

وەزارەتی دارایی ئەمریکا هاووڵاتیەکی ئێرانی و دوو کۆمپانیای لە ئیمارات هاوپەیوەند بە پێوەندی لەگەڵ کۆمپانیای فڕۆکەیی ماهان گەمارۆ دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا کە لە ماڵپەڕی خۆی بڵاوی کردوەوە، ڕایگەیاند: ئەمین موەحدی لەدایک بووی شاری مەشهەد و دانیشتووی ئیمارات و کۆمپانیاکانی پارتیا کارگۆ و دلتا پارسی بە لیستی گەمارۆکانی خۆی زیاد کردووە.

موەحدی وەکوو خاوەنی کۆمپانیای پارتیا کارگۆ ناسێندراوە.

بە پێی گەمارۆکانی ئەمریکا دارایی ئەو کەس و کۆمپانیاگەلە لە ئەمریکا بلۆکە دەکرێت و هاووڵاتیانی ئەمریکی مافی دانوستان لەگەڵ ئەوانیان نییە.

ستیڤێن منوچن، وەزیری دارایی ئەمریکا دەڵێت ئێران لە ماهان ئەیر بۆ هاوکاری لەگەڵ سووریا و ڤێنزۆئێلا و هەندێک گرووپی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین کەڵک وەردەگرێت.

دوو کۆمپانیای جێگیر لە ئیمارات بە ئەوە تۆمەتبارن کە بە پێشەکش کردنی خزمەتگوزاری بە ماهان، یارمەتی کۆماری ئیسلامیان داوە کە جیهازات و کادیری ئەندازیاری بنێرێتە ڤێنزۆئێلا.

News Code 33768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =