ئیسرائیل گەورەترین هەڕەشە لەسەر ناوچەکەیە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بە بۆنەی شەوی یەکەمی موحەڕەم، ئیسرائیلی وەکوو گەورەترین و گرینگترین هەڕەشە بۆ سەر ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان شەوی پێنجشەممە لە لێدوانێکدا بەبۆنەی هاتنی شەوی تەکەمی موحەڕەم، ئیسرائیلی وەکوو گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە وەسف کرد و جەختی کرد کە جیاوازی دانان لە نێوان چییەتی ئەو ڕژێمە و چییەتی ئەمریکا هەندێک جار زۆر دژوارە و ئەوەی کە هەر دوو لە درێژەی یەک ئامانجی دیاری کراو دەجووڵێن.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان پێداویستی بەرەنگار بوونەوەی ئیسرائیلی ناسینی مێژووی فەلەستین و مێژوویان وەسف کرد کە پێیان ناوەتە نێو نیشتمانی مێژوویی فەلەستینەوە. ناوبراو لەو بارەوە وتی: بۆ ئەوەی کە بزانی چۆن بەرەوڕووی ئەو گرێیە شێرپەنجەییە واتا ئیسرائیل ببیتەوە، ئەبێ مێژووی چەند سەد ساڵەی فەلەستین بزانی و ئەبێ خاڵە بەهێز و لاوازەکانی بناسی. ئەوان واتا زایۆنییەکان لەژێر ناوی دین نەخشەی داگیرکاری خۆیانیان بەڕێوە برد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها دەوڵەتی بریتانیای نۆکەری زایۆنییەکان وەسف کرد و وتی دەوڵەت یبریتانیا خۆی کردووەتە قوربانی بەدی هاتنی ئامانجەکانی ئیسرائیل.

News Code 33763

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =