ستەم لە خەڵکی هەرێمی  کوردستان دەکرێت

ئەندامێکی فراکسیۆنی سائیرۆن لە مەجلیسی عێراق، بە ئاماژە بە ئەوەی کە داهاتی ڕێڕەوە سنوورییەکانی هەرێم ناخرێتەوە خەزێنەی دەوڵەتی فیدراڵ، جەختی کرد کە ئەو هەرێمی سەدا ٣٠ ی بودجەی عێراق وەردەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی عێراقی ئەوەلی نیوز، عەلا ڕەبێعی لەو بارەوە وتی: بودجەیەک کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت، لەلایەن دەوڵەتی هەرێمەوە نادرێتە دەستی خەڵک ئەوەش ستەمێکی گەورە لە خەڵکی کوردستانە.

ڕەبێعی وتیشی: دەوڵەتی هەرێم لە قەیرانەکانی عێراق بۆ دەستخستنی ئامانجەکانی خۆی لە کابینەکانی دەوڵەتی فیدراڵ، کەڵک وەردەگرێت.

ئەندامی فراکسیۆنی سائیرۆن لە مەجلیسی عێراق، باسی کرد: لە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ هاتووە کە هەرێمی کوردستان ئەبێ داهاتی نەوتی خۆی لە بەرانبەر دابین کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن دەوڵەتی فیدراڵەوە ڕادەستی بەغدا بکات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەو مەرجەی کردەیی جێبەجێ نەکردووە.

ناوبراوی وتیشی: داهاتی باج و داهاتی ڕێڕەوە سنوورییەکانی هەرێم ناخرێتەوە خەزێنەی دەوڵەتی فیدراڵەوە، بەڵکوو هەر لەلای دەوڵەتی هەرێەوە دەمێنێتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە داهاتی پارێزگاکانی دیکە وەکوو بەسرە، بەغدا، میسان و ... دەخرێنەوە خەزێنەی دەوڵەت.

بە وتەی ڕەبێعی، بەشی هەرێم لە بودجە ١٢.٦٨ لە سەدە کە دەبێتە ٩ ملیار دۆلار لە ساڵدا. ئەوە زۆر زاڵمانەیە، چونکوو هەرێمی کوردستان بەڵێنەکانی خۆی لە بواری گەڕاندنەوەی داهاتەکانی بە دوەڵەتی فیدراڵ جێ بەجێ ناکات. لە ئاکامدا، بوودجەیەک کە دەدرێتە هەرێمی کوردستان، بەشی پارێزگاکانی تری عێراقە.

ناوبراو زیادی کرد: هەروەها بوودجەیەکی دیکە دەدرێتە هەرێم وەکوو تێچووگەلی دەسەڵاتی لەوانە کەرتی تەندروستی، کارتی ئیعتباری و هەروەها تێچووی دەسەڵاتی وەکوو مووچەی پێشمەرگە کە سەرجەم دەبێتە سەدا ٣٠ی بوودجەی عێراق.

ئەندامی سائیرۆن لە مەجلیس وتیشی: ساڵی ڕابردوو ٦٠٠ ملیار دینار بە پارێزگای زی قار تەرخان کرابوو کە بەس ١٠٠ ملیار دیناری وەرگرت.  ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەرێمی کوردستان، سەرجەم بودجەکەی خۆی وەرگرتووە، کە لە ڕاستیدا ئەو بودجە بەشی پارێزگاکانی دیکە، بەتایبەتی پارێزگا نەوتییەکانە.

News Code 33762

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha