لێکدانەوەی هێزی سەربازی ئێران/ بەهێزتر لە ئیسرائیل و عەرەبستان

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ئەمریکی GFP لە بواری هێزی سەربازی، ئێران لە چاو ئیسرائیل و وڵاتگەلێک وەکوو پاکستان و عەرەبستانیش بەهێزەترە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت؛ ڕێکخراوی ئەمریکی GFP ، ساڵانە هێز و توانی سەربازی وڵاتانی جیهان پێکەوە بەراورد دەکات و ڕایدەگەیێنێت؛ لە هەمان پێوەندیدا لەم دواییەدا ئەو ڕێکخراوە هێزی سەربازی ئێرانی بە شێوەی خوارەوە وەسف کردووە: بە پێی دابەش کردنەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری توانی بەرگری پلەی حەوتی ئاسیای هەیە، لە حاڵێکدا وڵاتگەلێک وەکوو ڕووسیا، چین و هیند پلەکانی یەکەم تا سێهەمیان بە خۆ تەرخان کردووە. هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، لە بواری توانی سەربازی ئێران لە چاو ئیسرائیل و وڵاتگەلێک وەکوو پاکستان و عەرەبستانیش سەرترە.

بودجەی سەربازی ئێران، یەک لەسەر سێی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا

لێکدانەوەکان نیشانی دەدات کە ئەو وڵاتگەلە زیاترین بەرهەمهێنان و کڕیاری چەکی سەربازی لە ناوچەکەن و لە بنەڕەتدا توانی خۆیان لەسەر ئەو هێزە پێناسە دەکەن. بۆ نموونە بە ڕاپۆتی هەواڵدەری ئەناتۆڵی، عەرەبستان لە ساڵی ٢٠١٩، بڕی ٣.٦٧ ملیار دۆلار چەکی سەربازیی لە ئەمریکا کڕیوە، لە حاڵێکدا لە ساڵی ٢٠١٥ ی زایینی ئەو ڕێژەیە ٣.٣٨ ملیار دۆلار بوو.

جگە لە ئەوە، بە پێی ڕاپۆرتی جێگرایەتی یپلۆماسی ئابووری وەزارەتی دەرەوە، بەدجەی بەشی بەرگری وڵاتی پاکستان نزیک بە ١.٣ ترلیۆن ڕووپیە یا ١٧٣ ملیار و ٦٦٧ ملیۆن دۆلارە.

ماوەیەک لەمەوپێش سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە بودجەی بەرگری دەوڵەتی ئیسرائیل ٢٩ ملیئار دۆلار بووە و ٣٨ ملیار دۆلاریش یارمەتی سەربازی ئەمریکییەکان بە ئیسرائیل بووە.

بە پێی گەڵاڵەی بودجەی ئەمساڵ، بودجەی بەرگری ئێران نزیک بە ٧٠ ملیار تمەن یان ١٤ ملیار دۆلار بووە کە یەک لەسەر سێ یان کەمتر لە سەرجەم ئەو وڵاتانە بووە.

بە پێی بەرنامەی بیست ساڵە، ئێران تا ١٤٠٤ ئەبێ ببێتە هێزی یەکەمی سەربازی لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا. بە پێی ئەوەی پاگەندەی ئەو ڕێکخراوە و هەروەها پێشکەوتنە بەرچاوەکانی ئێران، تەنانەت سەرەڕای گەمارۆکان لەسەر ئێران لە پلەی دووهەمی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیایە، وادیارە تەنانەت زووتر ئەو بەرنامەی بیست ساڵە کردەیی ببێتەوە.

ئێران، هێزی چواردەی سەربازی جیهان

لە ڕوانگەی GFP ەوە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە نێوان ١٣٨ وڵات، ئێران پلەی ١٤ ی بە خۆ تەرخان کردووە کە ئاڵبەت ئەو ئامارە بە بێ لەبەرچاو گرتنی، ئیمکانات و جیهازاتی سوپای پاسداران ڕاگەیێندراوە.

لە ئەو ماڵپەڕە شرۆڤەییە، بۆ پلەبەندی، پێوەرگەلێک وەکوو ژمارە و ڕێژەی چەک و تەقەمەنی، جۆراوجۆری سەرچاوە سروشتییەکان کە بە دەستەوەیە، هێزی سەربازی، شوێنگەی جوگرافیایی، بەستێنی ئامادەکاری و چەکی پیشەی سەربازی خۆجەیی ئەو وڵاتانە لەبەرچاو گیراوە.

جگە لە ئەوە، ئەو ڕێکخراوە لە پلەبەندی کۆتایی خۆی وڵاتەکان بە پێی هەشت پێوەری هێزی مرۆیی، سەرچاوەی دارایی، سەرچاوە لۆجستیکی، سەرچاوەی سروشتی، جوگرافیا، توانی هێزی ئاسمانی، توانی هێزی دەریایی و هێزی ئەرتەشیش لەبەرچاو دەگیردرێت.

ئاڵبەت بە ڕاپۆرتی ئەو ماڵپەڕە ئیبترنتیە، لە کاتێکدا کە ژمارەی فەرمی چەک و تەقەمەنییەکان وەکوو وڵاتی کۆریای باکوور لە بەردەست نەبێت، ئەو ژمارەیە دەخەمڵێندرێت.

پێشکەوتنی ٧ پلەیی ئێران لە پیشەی بەرگری

بەم پێیە گرینگترین دەستکەوتەکانی شۆرشی ئیسلامی لە بواری پیشەی بەرگری، لە بوارگەلێک لەوانە چێ کرانی جۆرەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەی پێشکەوتووی خۆجەیی، جۆرەکانی پاپۆڕ، تانک و کۆپتەری خۆجەیی، چێ کرانی جۆرەکانی مووشەک (کرووز و بالستیک)، چێ کردنی چەکی سووکی سەربازی، جێ گرتن لە ڕیزی ٧ وڵاتی مووشەکی جیهان، جێ گرتن لە ڕێزی ٢ وڵاتی ئەژدیهای حوباب ساز، جێ گرتن لە ڕێزی پێنج وڵاتی بەرهەمهێنەری ژێردەریایی جیهان جێی گرتووە.

News Code 33750

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =