ئێران پشتیوانی لە داهێنانەکان سەبارەت بە ڕێوڕەسمی موحەڕەم دەکات

بەرپرسی کارگرووپی بانگەشەی نوێی لێژنەی موحەڕەمی بانگەشەی ئیسلامی بە ئاماژە بە بەرنامەکانی ئەو ڕێکخراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ موحەڕەمی ٩٩، وتی: لە داهێنانی نوێ هاوپەیوەند بە موحەڕەم و سەفەر پاڵپشتی دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕەزا کازمی سەبارەت بە بەرنامەکانی ڕێکخراوی بانگەشەی ئیسلامی لە موحەڕەمی ئەمساڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وتی: بانگهێشتنامەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەژێر ناوی " بانگهێشتی نەتەوەیی ئیمتداد" بڵاو بووەتەوە کە ئامانجی پاڵپشتی لە ئەو کەس یان گرووپانەیە کە سەبارەت بە ڕۆژانی موحەڕەم و سەفەر داهێنانیان هەیە و دەیانەوێت ئایدیاکەیان بەڕێوە ببەن.

کازمی زیادی کرد: بە پێی ئەوەی کە کەشی وڵات کەوتووەتە ژێر کاریگەری تەشەنە سەندنی نەخۆشی کۆرۆناوە، لەم رێگایەوە بەستێن بۆ خاوەن داهێنان و ئایدیاکان دروست بووە تا داهێنانەکانی خۆیان سەبارەت بە ڕێوڕەسمی تازیەباری مانگی موحەڕەم و سەفەر و هەروەها ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی حسێنی بەڕێوە ببەن و پاڵپشتی بکرێن.

ناوبراو ماوەی ناونوووسی لە ئەو بانگهێشنامەیەی تا کۆتایی خەرمانان ڕاگەیاند و وتی: وردەکاری زیاتر لە سەر ئەو بانگهێشتنامە لە ماڵپەڕی ئیمتداد هەیە.

News Code 33742

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha