فوئاد مەعسووم سپاسی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لە گەڵ وەزیری ئیتلاعاتی ئێران وێرای داکۆکی لە گرینگی هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی نێوان دوو وڵات ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ یارمەتییە بە نرخەکان بە گەلی عێراق، ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی "النهرین"، فوئاد مەعسووم لە دیدار لە گەڵ مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران جەختی لە گرینگیی هاوکاریی نێوان عێراق و ئێران لە بوارەکانی ئەمنی و هەواڵگری کرد و بەهرەوەرگرتن لە زانیاری و ئەزموونی بەربڵاوی ئێران لەو بوارەی بە گرینگ هەڵسەنگاند.

ناوبراو زیادی کرد: عێراق یارمەتییە بایەخمەندەکانی ئێران بە گەلی عێراق بە تایبەت لە شەڕ دژی داعش لە بیر ناکات و ڕێزیان لێ‌دەگرێت.

سەرۆک کۆماری عێراق لەو دیدارەدا جەختی لەوە کرد: هاوکاریی وڵاتانی ناوچە بۆ وەدی هێنانی پەیوەندیی دۆستانە لە نێوان نەتەوەکان و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندیی هاوبەشیان بایەخێکی ئەوتۆی هەیە.

لە لایەکی دیکەوە وەزیری ئیتلاعاتی ئێران لەو دیدارە ستایشی خۆڕاگری و لەخۆبۆردوویی گەلی عێراق لە شەڕ دژی تیرۆریستەکانی کرد و جەختی لە ئامادەیی ئێران بۆ گەشە و پەرەدان بە هاوکاری لە گەڵ عێراق لە بوارەگەلی ئەمنی، ڕاهێنەری و هەواڵگری کردەوە.

لە هەمان کاتدا سەلیم جبووری لە دیدار لە گەڵ مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران، بارودۆخی عێراق و ناوچەی خستە بەرباس و لێکدانەوە.

نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ئاماژە بەو دیدارە، زیادی کرد: لایەنەکان لەو دیدارە جەختیان لە گرینگیی ڕۆڵی عێراق لە کۆمەڵەی ئەمنییەتی و ناوچە و پاوەجێی کردەوە و ڕایانگەیاند کە خودی ئەو ڕۆڵە پێویستی بە هاوئاهەنگی و هاوکاریی هاوبەش هەیە و بە بڕوای لایەنەکان پاوەجێی عێراق پێویستی بە لە سەرگرتنەوەی ڕێکخراوەکانی و لە سەرووی هەموویانەوە ڕێکخراوی یاسادانەری بۆ وەدی هێنانی چاکسازیی هەمەلایەنە هەیە.  

ئەمە لە کاتێکدایە کە مەحموود عەلەوی پێشتر لە گەڵ عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق دیدار و گفتوگۆی کردبوو. تەوەرەکانی ئەو دیدارە تۆکمەکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی عێراق و ئێران و سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی هێزە عێراقییەکان لە شەڕ دژی داعش، بوو.

عەمەر حەکیم لەو دیدارە جەختی لە گرینگیی ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان بۆ زاڵبوون و شکستدانی داعش کە وەک مەترسییەکی بان سنووری وێنا دەکرێت، کرد و هەڵوێستی ئێران لە پشتیوانی کردنی عێراق لە شەڕ دژی داعشی نرخاند.

News Code 3373

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =