ڕووسیا بە تەمایە ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەربکات

گۆڤاری واشنتۆن ئیگزامینر نووسی ڕووسیا بە گوشار خستنەسەر ئەمریکا لە کوردستانی سووریا، دەیهەوێت دەستی ئەمریکا لە سووریا ببڕێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری واشنتۆن ئیگزامینر لە یادداشتێکدا نووسی: ئەگەری هەیە ڕووسیا لە هەر ڕووداوێکدا کە بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەکەوێت، دەستی هەبێت.

ئەو گۆڤارە پێی وایە ڕووسیا چاوەڕوان بوو دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرجەم هێزەکانی خۆی لە سووریا بکشێتەوە بەڵام ئێستا زانیوەیە کە نەک ئەگەری هەیە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا نەچنە دەرەوە، بەڵکوو بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نەوتی لە نێوان کوردەکان و کۆمپانیای نەوتی ئەمریکی، هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە خاکی سووریا بمێننەوە.

واشنتۆن ئیگزامینر لە درێژەدا نووسی ڕووسیا دەیهەوێت تەنیا ئەکتەری سەرەکی گۆڕانکارییەکانی سووریا بێت و ئەگەر بتوانیت ئەمریکا دەربکات کۆنترۆڵی سەربزێوییەکانی تورکیا لە سووریا ئاسان دەبێت.

ئەو گۆڤارە هەروەها هێناویە کە لە هەفتەکانی داهاتوو کێشەی زیاتر لە بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دروست ببێت و داهاتووی ئەو بابەتەش پێوەندی هەیە بە جۆری کاردانەوەی ئەمریکا بە ئەو ڕووداوگەلە.

News Code 33726

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =