٦٥٨ هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستان کڕدراوە

سەرۆکی جەهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان وتی: بە پێی ڕنینی گەنم لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە تا ئێستا ٦٥٨ هەزار و ٥٥٠ تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستانی کڕدراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد فەرید سپەری، ڕایگەیاند: بە پێی ئەوەی کە ڕنینی گەنم لە پارێزگای کوردستان لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە دەستی پێکردووە تا ڕۆژی ڕابردوو ٦٥٨ هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستان کڕدراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێژەی گەنمی کڕدراو لە سیستەمی سیفا وتی : تا ئێستا ٦٧٧ ملیۆن و ٥٣٥ هەزار و ٣٨ کیلۆگرام گەنم لە ئەو سیستەمە تۆمار کراوە.

سەرۆکی جەهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان بە وتنی ئەوەی کە ئێستا لە ٩٠ ناوەندی کڕینی گەنم ٨٤ ناوەندی چالاکن، وتی: ڕێژەی کڕینی گەنم لە پارێزگا ڕۆژانە دەگاتە ٥ هەزار و ٨٥٧ تۆن.

سپەری بە ئاماژە بە بڕی ڕیاڵی نرخی گەنم لە پارێزگا کە بەرانبەر بە هەزار ملیار و ٧٢٣ ملیۆن و ٨٤١ هەزار تمەن بووە، وتی: لە ئەو ڕێژەیە تا ئێستا هەزار ملیار و ٢٣٤ ملیۆن و ٥٧٧ هەزار تمەن دراوەتە وەرزێران کە نیشاندەری پێدانی ٧٢ دەرسەدی بە وەرزێرکانە.

ناوبراو وتیشی: سەدا ٢١ واتا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٢٦ هەزار و ٥٤٤ کیلۆگرام لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی کڕینی گەنم لە پارێزگا بووە.

سپەری ئاماژەی کردە سەر کڕینی گنم لە شارەکانی پارێزگا و وتی: شاری بیجاڕ بە ١٩٢ هەزار و ١٠٨ تۆن زیاترین و شاری سەوڵاوا بە ١٠٠٧ تۆن کەمترین ڕێژەی کڕینی گەنمیان بە خۆ تەرخان کردووە.

News Code 33724

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha