بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، سوپای تورکیا لە مانگەکانی دوایی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینیی لە خاکی عێراق بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە زیاد کردووەتەوە.
گۆڤاری ئەمریکی ئەلمانیتۆر لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، هەڵوێستەکانی دەوڵەتی ترامپی لە ئەو بارەوە کاریگەر زانیوە.
بە پێی نووسراوەی ئەو گۆڤارە، هەڵوێستەکانی ترامپ لە پەرەسەندنی سەربزێوییە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەکە بەتایبەتی عێراق، سووریا و لیبیا کاریگەری هەبووە.
ئەو گۆڤارە پێی وایە تا کاتێک کە ئەردۆغان لەگەڵ ناسیۆناڵیستەکان هاوپەیمان بێت ئەو دەستە ئۆپراسیۆنە سەربازیانە لە دەرەوەی خاکی تورکیا درێژەی دەبێت و وادیارە کە نایەوێت لەگەڵ کوردەکانی تورکیا ئاشت ببێتەوە.
شیاوی باسە کە بەرپرسانی سەربازی و سیاسی ئەمریکا لەم دواییەدا لە درێژەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان پاڵپشتیان کردووە.
بۆچوونی ئێوە