موزەفەر پەرتۆما؛ بلیمەتە کوردەکەی ناسا زیاتر بناسن

پڕۆفسۆر موزەفەر پەرتۆما لە یەکەم مامۆستایانی ئێرانی بواری فیزیای ناڤۆکی بوو, ناوبراو نزیک بە سی ساڵ لە ڕێکخراوی گەردوونی ناسا خەریکی کاری لێکۆڵینەوە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موزەفەر پەرتۆما لە ساڵی ١٣٢٠ لە گەڕەکی جەورئاوای سنە لە بنەماڵەیەکی دیندار لەدایک بوو و خوێندنی سەرەتایی لە سنه خۆی تەواو کرد و چووە خوێندنگەی سەرەتایی و پاش دوو ساڵ وەکوو خوێندکاری نموونە دەرچوو و لە کۆتاییدا لە قوتابخانەی هدایەتی سنە، دیپلۆمی بیرکاری و فیزیای وەرگرت .

پەرتۆما پاشان لە تاقیکاری گشتی چووە زانکۆی باڵای تاران و سێ ساڵ لە ئەوێ خەریکی خوێندن بوو و هەمیشەش لە ڕیزی باشترین خوێندکارەکان بوو.

بە هۆی زیرەکیەوە و هەروەها وەرگرتنی خاڵی باش لە هەموو پلەکانی خوێندن، لەلایەن وەزارەتی فەرهەنگەوە نێردرایە زانکۆی ئەمریکا.

پەرتۆما دوای یەک ساڵ و نیو خوێندن لە بواری بیریکاری، فیزیا و وێژە لە شاری سەقز لە کۆتاییدا لە ساڵی ١٩٦٤ ی زایینی بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن چووە ئەمریکا و لە ویلایەتی وسکانسینا لە شاری مادیسۆن نیشتەجێ بوو و لە زانکۆیەکی بەناوبانگ بە ناوی وسکانسین لو بواری فیزیای ناڤۆکی خوێندنی خۆی لە پلەی دکتۆرا درێژە دا.

دکتۆر پەرتۆما لەوێ لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی وڵاتانی ئیسلامی دیکە کە نیشتەجێ ئەمریکا بوو لە ئەنجومەنێکدا لەژێر ناوی " ئەنجومەنی ئیسلامی خوێندکارانی ئەمریکا ئەندامێتی و بەشێوەی فەرمی چالاکییە ئایینییەکانی خۆیی لە ئەمریکا دەست پێکرد.

چالاکی لە ئەو ئەنجومەنە ئایینییە بووە هۆی ئەوەی کە دکتۆر موزەفەر پەرتۆما دوو ساڵ دێرتر بڕوانامەی دکتۆراکەی وەربگرێت و خۆشی لە لە ئەو بارەوە دەڵێت: " شوکر بۆخودا ئەگەرچی بەهۆی چالاکی لە ئەنجومەنی خوێندکارانی موسڵمان دوو ساڵ درەنگرت دکتۆراکەم وەرگرت بەڵام، هەر ئەوە ڕووداوێکی پیرۆز بوو و ئەو چالاکیگەلە بووە هۆی ئەوەی کە من لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی ئیسلامی دۆستی  نزیکم هەبێت و هەر ئەوەش بۆ خۆی بووە ناسینەوەم لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لە ئەفریقا، ئاسیا و ئەورووپا و هەموو جیهان، کەوابوو پڕ بەدڵ دەڵێم: خودایە شوکر.

دکتۆر موزەفەر پەرتۆما، پاش وەرگرتنی بڕوانامەی دکتۆرای فیزیای ناڤۆکی، لە ڕێکخراوی گەردوونی ناسا وەرگیرا.

بە پێشنیاری دۆستانی خوێندنی خۆیی لە بواری فیزیای پزیشکی درێژە دا و پاش دەرچوون لە پلەی سەرووی دکتۆرای پسپۆڕی لە ڕێکخراوی سەر بە ناسا کاری خۆی لە بواری دەرمانی نەخۆشانی شێرپەنجەیی دەست پێکرد و لە ئەو بوارەش توانیوەیە سەرکەوتنی گەورە دەست بخات و لە ئەو دەستکەوتە گرینگانە داهێنانی دەزگایەکە لە بواری نەخۆشیی شێرپەنجە.

پڕۆفسۆر پەرتۆما ۆ ماوەی ١٩ ساڵ لە نەخۆشخانەی ناسا لە بواری فیزیای پزیشکی چالاکی کرد بەڵام دوای هیرش بۆ سەر تاوەرەکانی ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی لە ١١ ی سێپتەمبەر کە موسڵمانانی ئەمریکا و ئەورووپا کەوتنە ژێر گوشارەوە سەرەتا دەرکرا و دواتر بە مەبەستی رێگری لە دەرکردنی سکاڵا ناوبراویان خانەنشین کرد.

دکتۆر پەرتۆما جگە لە سەرکەوتنی بێ وێنەی خۆی لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیا، وەکوو کەسایەتیەکی ئیسلامیش دەناسرێت و پێچەوانەی زۆر کەسی دیکە بە موسڵمان بوونی خۆی شانازی کردووە و سەرەنجام لە ساڵی ١٣٨٤ کۆچی دوایی کرد.

News Code 33699

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =