بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداره‌وه ده‌ست شارپرێس که‌وتوون، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کار بۆئه‌وه ده‌کات له‌سه‌ردانه‌که‌ی هه‌فته‌ی داهاتووی مسته‌فا کازمی بۆ ئه‌مریکا، ئه‌مریکییه‌کان هانی کازمی بده‌ن بۆ ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
سه‌رچاوه‌که ئەوەشی وتووە کە هه‌رێمی کوردستان سه‌رجه‌م که‌ناڵه دیپلۆماتییه‌کانی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی بتوانێت وا له‌ئه‌مریکییه‌کان بکات فشاربخه‌نه سه‌ر کازمی بۆ واژۆکردنی ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌فته‌ی رابردوو مژده‌ی واژۆکردنی ڕێککه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدایان بڵاوکرده‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی کت‌وپڕ حکومه‌تی هه‌رێم هێرشی ڕاگه‌یاندنی کرده سه‌ر حکومه‌تی عێراق، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق حکومه‌تی هه‌رێمی به جدیی نه‌بوون له‌دانوستانه‌کان وه‌سفکرد.
بۆچوونی ئێوە