بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە لێدوانێکدا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: شەڕ ڕێگری نەکرد لە جێ بەجێ کردنی ئەرکەکانمان. توانی نەتەوەکان بۆ تەبا کردنی خۆیان لەگەڵ دۆخ لە قازانجیانە.
ناوبراو لە درێژەدا لەسەر یاسای سزای ئەمریکا دژی گەلی سووریا قسەی کرد و وتی: باسی زۆر لەم دواییەدا سەبارەت بە یاسای قەیسەر کراوە و ئەو یاسایە بەشێک لە گەمارۆی سوورییەکانە کە لە پێشەوە دەستی پێکردبوو. یاسای قەیسەر شەڕی دەروونی و زیانێکی زیادەیە. بە شکستی تیرۆریزم لە شەڕ دژی سووریا ڕوویان کردە لایەنگەلێکی دیکە لەوانە یاسای قەیسەر. یاسای سزا قۆناغێکی نوێ دژی سووریایە.
سەرۆک کۆماری سووریا وتی: ئەمریکا بە تیرۆریستەکان لە ناوچەکە لەوانە داعش پێویستی هەیە و بە یاسای قەیسەرەوە بەدوای پاڵپشتی لە تیرۆریستەکانە. هیرشەکانی ئیسرائیل لە دەیرەزوور لە درێژەی ئاسانکاری جووڵەی داعش ئەنجام دراوە.
بۆچوونی ئێوە