بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستایانی ئایینی هەولێر دژی ڕاگرتنی نوێژی هەینی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و یەکێک لەو مامۆستایانەش مەلا عوسمان کانیما کوردەیی، پەڕلەمانتاری کۆمەڵ بوو، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێی درا و پاسەوانەکەشی دوای کاتژمێرێک دەستگیرکردنی ئازادکرا.
لای خۆشیەوە، مامۆستا حەسەن قادیانەیی، مامۆستای ئایینی لە پەیامێکی ناڕەزاییدا ئاماژەی بەوەکردووە، لێدان و سوکایەتی کردن بە مامۆستایانی ئاینی لەسەر داوایەکی زۆر ئاسایی جێگەی شەرمەزارییە.
دەشڵێت: "کۆمەڵێک مامۆستای ئاینین هەر چەندە و هەر چۆن بن داوای ئەو بەڕێزانە ئەنجامدانی نوێژی هەینیە، خۆ ئەگەر داواکەشیان لەجێگای خۆی نەبوایە دەکرا بەدوو قسەی خۆش پێیان بگوترێت لەم ساتەدا داواکەتان لەجێی خۆی نییە و گونجاو نییە."
جەختیشی کردۆتەوە، ئەم کەلتوری لێدان و تێهەڵدانە لەسەر بچوکترین ناڕەزایی کارێکی یەکجار خراپە و هیوادارم دوبارە نەبێتەوە.
پۆلیسی هەولێریش دەڵێت خۆپیشاندانەکە مۆڵەتی یاسایی نەبووە.
بۆچوونی ئێوە