بڕیارنامەی ئەمریکا دژی ئێران سەرناکەوێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکییەکان سەفەری وڵاتانی جیاوازیان کردووە و گەیشتوونەتە ئەو ئاکامە کە بڕیارنامەی دژی ئێران بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆکان لە کۆتاییدا کەمتر لە ٥ دەنگ دەهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ درێژ کردنەوەی گەمارۆی چەک لەسەر ئێران وتی: ئەمریکا ئەوپەڕی توانی خۆی خستووەتە گەڕ تا گەمارۆکان لەسەر ئێران درێژ بکاتەوە بەڵام لە کۆتاییدا زیاتر لە ٥ دەنگ ناهێنێت. ئەوەش دەبێتە هۆی گۆشەگیری زیاتری ئەمریکا لە جیهان.

ناوبراوی زیادی کرد: ئەمریکییەکان ئەو بەڵگەیەیان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە بە شێوەی فەرمی بڵاوی دەکەنەوە و سێشەممە لەسەری دەنگ دەدەن، دوێنێ کە بیستمان دەنگدانەکە دواکەوتووە.

وەزیری دەرەوە وتی: بڕیارنامەکە زۆر نایاساییە، ئەمریکییەکان دەیانەوێت لە میکانیزمی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ لەناوبردنی ئەنجومەنی ئاسایش کەڵک وەربگرن و من دڵنیام کە ئەو بڕیارنامە دەنگ ناهێنێت و سەرناکەوێت.

News Code 33659

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =