ئێران نەبوایە، سەدام دراوسێیەکانی خواردبوو

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە توانی بەرگری و چەکی ئێمە بۆ دژایەتی لەگەڵ دراوسێکانمان نییە، وتی: ئەگەر ئێمە بۆ پاوەجێیی ناوچەکە نەوەستابووین، سەدام سەرجەم دراوسێکانی خواردبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت وتی: دوژمنانی ئێمە لەوانە ئەمریکا و ئیسرائیل و هەندێک وڵاتانی دواکەوتووی ناوچەکە وابیریان کردبووەوە بە گەمارۆکان لە ساڵی ٩٧ لە باری ئابوورییەوە ئێمە تووشی قەیران دەبین و ئەمەش دەبێتە هۆی قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئەمنیەتی، بەڵام لە هەر سێ قۆناغەکە سەرکەوتوو نەبوون.

ڕۆحانی لە درێژەدا سەبارەت بە هەڵوێستی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس ڕایگەیاند: هیچ کۆبوونەوەیەکی فەرمی بەڕێوە نەچووە کە هاوڕایان و دژبەران تێیدا قسە بکەن و دەربکەوێت کە کام دراوسێ دژی ئێمە قسەی کردووە، ئێستا دەبیری ئەو کۆبوونەوە هاتووە و نامەیەکی دەرکردووە کە ئەبێ ئێران لەژێر گەمارۆی چەک و تەقەمەنی بمێنێتەوە و گەمارۆکان لەسەری درێژ بکرێتەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەو بابەتە برادەرانە و دۆستانە بە وڵاتانی دراوسێ دەڵێم. ئاڵبەت بەس چەند وڵاتی دراوسێ، جونکوو زۆربەی وڵاتانی دراوسێ لەگەڵ ئێمە پێوەندی باشیان هەیە.

سەرۆک کۆمار راشیگەیاند: من بە هەندێک وڵات کە بڕێک جار هەوڵگەلێک دەدەن، ئەوە بڵێم کە توانی بەرگری ئێران لە بەرژەوەندی سەرجەم ناوچەکەیە.

ڕۆحانی ئەوەشی باس کرد : کە لە پرسی هێرشی سەدام بۆ سەر کوێت ئێمە یەکەم وڵاتێک بووین کە ئەو کارەمان ئیدانە کرد، لە حاڵێکدا کە هیچ وڵاتێک لە ئەو ئەنجومەنە ئەو کارەیان ئیدانە نەکردبوو. ئەگەر ئێمە گڵۆپی سەوزمان بە سەدام نیشان بدایە هێرشی دەکردە سەر عەرەبستان، قەتەر و ئیماراتیش.

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: ئەگەری ئێمە نوەستابووین، ئێوە نەبوون و سەدام هەر هەمووتانی خواردبوو.

News Code 33658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =