زەریف: چەند وڵات ڕێژەیەک پارەیان داوەتەوە ئێران

وەزیری دەرەوە وتی: ڕێگای جۆراوجۆر بۆ گەڕاندنەوەی پارەی ئێران لە ڕێگای گۆڕینەوەی کاڵا یان کڕینەوە لە وڵاتانی جیاواز هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە بە ئاماژە بە هەوڵەکانی ئەو وەزارەتخانەیە بۆ ڕادەست کردنەوەی دراوە بلۆکە کراوەکانی ئێران لە بانکەکانی وڵاتانی جیاواز، وتی: ئێمە بۆ ڕادەست کردنەوەی پارە بلۆکە کراوەکانمان گفتوگۆمان ئەنجام داوە و ئەگەر پێویستیش بێت لە ڕێگای سکاڵا لە لای دادگاکان ئەو بابەتە شوێنگیری دەکەین.

ناوبراوی بە وتنی ئەوەی کە ڕێگای جۆراوجۆر بۆ گەڕاندنەوەی پارە لە ڕێگای گۆڕینەوە کاڵا یان کڕین لە ئەو وڵاتانە هەیە، وتی: چەندین جۆر ڕێگا لە ماوەی ئەم چەند ساڵە بۆ گەڕاندنەوەی پارەکانمان لە لای وڵاتانی تر دۆزراوەتەوە و ئێمەش بەدڵنیاییەوە لێیان کەڵک وەردەگرین.

وەزیری دەرەوە لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە ئایا تا ئێستا بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لە پارەکانی ئێران لەلای وڵاتانی تر سەرکەوتوون، جەختی کرد: لە هەندێک جاردا بەڵێ، تا ئێستا چەند وڵاتێک پارەکانی ئێمەیان گەڕاندووەتەوە.

News Code 33636

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =