تورکیا بەندەری مێرسین ڕادەستی لوبنان دەکات

جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا کە سەفەری لوبنانی کردووە لە ئامادەیی ئەو وڵاتە بۆ پێدانی بەندەری مێرسین بە لوبنان تا ئاوەدان کردنەوەی بەندەری بەیرووت هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد ئۆکتای جێگری سەرۆک کۆماری تورلیا کە لەگەڵ مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەفەری لوبنانی کردووە پاش دیدار لەگەڵ میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: تورکیا ئامادەیە تا لە ئاوەدان کردنەوی بەندەری بەیرووت بەشداری بکات و بۆ ئەم مەبەستە تا کاتێک کە بەندەری بەیرووت جارێکی دیکە کاری خۆی دەست پێبکاتەوە، بەندەری مێرسین بۆ کاری بازرگانی ڕادەستی لوبناندەکات.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: نەخۆشخانەکانی تورکیا ئامادەی دەرمان کردنی بریندارەکانی تەقینەوەکەی لوبنانە. ئامبۆڵانسی ئاسمانی و فڕۆکەکانی ئێمە ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ گواستنەوە بریندارەکان بۆ تورکیا.

وتیشی:جگە لە ئەوەش گرووپە فریاکەوتنەکانی تورکیاش نێدراونەتە بەیرووت و لەوێ خەریکی خزمەتگوزارین. یارمەتیەکان درێژەی هەیە و تا ئێستا ٤٠٠ تۆن گەنممان هەناردووەتە لوبنان.

News Code 33620

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =