بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی بەندکراوی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە ڕۆژووی مەرگی ئێبرۆ تیمیک و ئایتاچ ئۆنسال، دوو پارێزەری بەندکراو لە تورکیا ڕایگەیاند: داوا لە خەڵک و کۆمەلگای تورکیا دەکەم تا بەرانبەر دۆخی جەستەیی تیمیک و ئۆنساڵ هەستیار بن.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە نیگەرانیی خۆی لە مانگرتن لە خورادنی ئەو دوو پارێزەرە ڕاگەیاندووە و داوای لە سەرجەم کۆمەڵگا و بەتایبەتی هاوکارەکانی ئەو دوو پارێزەرە بەندکراوە لە تورکیا کردووە تا لەو بارەوە وشیارانە هەڵوسکەوت بکەن و پاڵپشتیان بکەن. هیوای ئازاد بوونی سەرجەم پارێزەرەکانی خواستووە.
بۆچوونی ئێوە