ترامپ: ئەگەر ببمەوە بە سەرۆک کۆمار خێرا لە گەڵ ئێران ڕێکدەکەوین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەڵێت ئەگەر لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە کە بڕیارە چەند مانگی تر بەڕێوە بچێت، سەربکەوێت خێرا لەگەڵ ئێران ڕێکدەکەوێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەلێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەو وڵاتە سەربکەوێت خێرا لەگەڵ ئێران دەگاتە ڕێککەوتن.

دۆناڵد ترامپ بەرەبەیانی شەممە بە کاتی تاران لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتی سیستەمی هەواڵگری ئەمریکا لەسەر هەوڵی پاگەندەیی ئێران، چین و ڕووسیا بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وتی: دوایین کەسێک کە ڕووسیا دەیەوێت لە سەر دەسەڵات بێت، دۆناڵد ترامپە چونکوو هیچکەس لەگەڵ ئەو وڵاتە سەختگیرتر نەبووە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا زیادی کرد: چین دەیهەوێت لە هەڵبژاردنەکان جۆ بایدن سەربکەوێت، بەڵام لە ئەو حاڵەتەدا چین ئەمریکا داگیر دەکات. هەروەها ناوی ئێرانیش دەبینرێت لە لیستی ئەو وڵاتانە کە هەوڵ دەدەن دەستێوەردان بکەن لە هەڵبژاردنەکانمان.

News Code 33608

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =