ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە تیرۆری سەردار سولەیمانی

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا سەبارەت بە تیرۆری سەردار شەهید قاسم سولەیمانی، کارەکەی ئەمریکای لە ئەو بارەوە کارێکی نایاسایی وەسف کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکاوە، ئەو کارەی واشنتۆنی نایاسایی وەسف کرد.

لە بەشگەلێک لە ئەو ڕاپۆرتە هاتووە:

بۆ یەکەم جار، لە جوونی ٢٠٢٠، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی چەکدار بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتێکی بیانی لە خاکی وڵاتی سێهەم دەکاتە ئامانج کە ئەوە کارێکی گرینگ و ئاڵۆزکەرە.

کردنە ئامانجی ژنراڵ سولەیمانی و دۆستانی، وەکوو کوژرانێکی تاک لایەنە بوو کە بە پێی یاساکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی، ئەمریکا هۆکارەکەیەتی.

هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوەی کە ژنراڵ سولەیمانی خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرشێکی بەپەلە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بووبێت و ئەو هێرشەش بۆ ڕێگری لە ئەو هەوڵە بەپەلە بووە، بوونی نییە.

News Code 33591

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =