چراکانی تاوەری میلادی تاران ئەمشەو کوژایەوه

دوابەدوای ڕووداوی تەقینەوە لە شاری بەیرووت و کوژرانی دەیان کەس و بریندار بوونی هەزاران کەس، چواکانی تاوەری میلاد بە نیشانی هاوخەمی خەڵکی ئێران لەگەڵ خەڵکی لوبنان ئەمشەو کوژایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چراکانی شەشەمین تاوەری موخابراتی جیهان بۆ هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی خەمباری شاری بەیرووت ئەمشەو چوارشەممە لە کاتژمێر ٢١ کوژایەوە.

هەروەها بڕیارە لەسەر ئەو تاوەرە پەیامی هاوخەمی بۆ هاووڵاتیانی بەیرووتی کە ئازیزەکانیان لە ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە لەدەست داوە، دەنووسرێت.

بە هپی تەقینەوەی گەورەی شەوی ڕابردوو لە بەیرووت، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی ئەو شارە، ئازیزەکانی خۆیانیان لەدەست داوە یان بریندار بوون.

News Code 33588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =