تەقینەوە لە بەیرووت / 78 کوژراو و 4000 بریندار هەیە

تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان ڕوویدا و دەیان بریندار تا ئێستا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  ئامبۆلانسەکان خێرا خۆیان گەیاندووەتە بەندەری بەیرووت و بریندارەکان دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.

هێشتا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە و پۆلیسی لوبنان دەوری ئەو ناوچەیەی داوە.

دەوترێت 78  کەس کوژراون و زیاتر لە 4000 کەس بریندار بوونە تا ئێستا بەڵام ڕەنگە ئەم ئامارە بگۆڕدرێت.

میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان سبەینێ تازیەباری گشتی لەو وڵاتە ڕاگەیاند.

  

News Code 33566

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =