کرماشان وەکوو شاری داهێنەری "خۆراک"  لە یۆنیسکۆ دەناسرێت

بەرپرسی گشتی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنێسکۆ لە ئامادە کردنی دۆسیەی کرماشان و ناردنی بۆ یۆنێسکۆ لە ساڵی داهاتوو بۆ تۆمار کردنی وەکوو شاری داهێنەری خۆراک هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتوڵڵا ئەیووبی بە وتنی ئەوەی کە یۆنێسکۆ چەندین ساڵە بەرنامەکانی خۆیی بە پێی شارەکان دەباتە پێشەوە، وتی: بە پێی ئەوە هەر شارێک وەکوو داهێنەری بابەتێک دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەستێنەکانی کرماشان لە بواری خۆراک، مۆسیقا و ... وتی: کرماشان بە پێی تواناییگەلێک کە هەیەتی دەتوانێت لە زۆر بوار وەکوو شاری خولقێنەر تۆمار بکرێت و خۆراکیش یەکێک لە ئەو بوارگەلەیە کە کرماشان تێیدا توانایی بەرچاوی هەیە.

ئەو بەرپرسە لە درێژەدا سەبارەت بە پاڵپشتی لە ڕێگای ساسانی لە پارێزگای کرماشان، وتی: بۆ ئەو رێگایە و ناساندی لە رێگای تۆماری کردنی لە نێو ئەتڵەسی ڕێگای ئاورێشم هەوڵ دەدەین و ساڵی ڕابردوو میوانداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی رێگای ئاورێشم بووین و هەوڵ دەدەین تا لە ئەم ڕێگایەوە ئەو ڕێگا بپارێزین و بیناسێنین.

News Code 33559

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =