ئاڵا و نیشانی فیداکاری پێشکەشی زانکۆی ئەفسەریی ئەرتەش دەکرێت

ئاڵا و نیشانی فیداکاری بە پێشنیاری ئەرتەش و ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان و رێککەوتنی فەرماندەی گشتی هێزەکان پێشکەشی زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی ئەرتەش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بۆ دەسخۆشی و ڕێز لە هەوڵ و تێکۆشانی خوێندکارانی زانکۆ ئەفسەرییەکانی ئەرتەش لە ساڵەکانی بەرەڤانی پیرۆز، بە پەسەند کرانی ئیمام خامنەیی، فەرماندەی گشتی هێزەکان، ئاڵا و نیشانی گیان فیدایی بە زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پێشکەش دەکرێت.

بە پێشنیاری ئەرتەش و ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە خزمەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، لەسەر پێشکەش کردنی ئاڵا و نیشانی گیان فیدایی هەزار و ١٨٤ شەهیدی خوێندکاری زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی هێزی زەوینی ئەرتەش، پاش پەسەند کرانی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەو زانکۆیە شانازی وەرگرتنی ئاڵا و نیشانی فیداکاری وەردەگرێت کە بە ئەمیر سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەگەیێندرێت.

ڕۆڵی ئاشکرای خوێندکارانی زانکۆی ئەفسەریی ئیمام عەلی ئەرتەش لە سەقامگیری و پتەو بوونەوەی شۆرش و گیان فیدایی لە شەڕی بەرەڤانی پیرۆز و پاراستنی سنوورەکان لە سەر پەڕەی پڕ لە شانازی ئەرتەشی ئێران تۆمار کراوە.

News Code 33558

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =