مەرجی سەرەکی ئێران بۆ سەفەری گەشتیارانی عێراقی

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند: حکوومەتی ئێران مەرجی ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ گەشتیارە عێراقیەکان داناوا.

بە پێی هەواڵی مێهر, وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "پێمان راگەیەندراوە هەر گەشتیارێک کە دەیەوێت گەشتی ئێران بکات دەبێت پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای کردبێت و ئەنجامەکەی پێبێت".

جەخت کراوە کە هەر گەشیارێکی عێراقی بە هەر هۆکارێکی گواستنەوە سەردانی ئێران بکات، دەبێت سەلامەتی خۆی سەلماندبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە:  "بڕیارەکە لە سبەینێ سێشەممەوە جێبەجێ دەکرێت، هەر گەشیارێکی عێراقی بە هەر هۆکارێکی گواستنەوە سەردانی ئێران بکات، دەبێت پێشتر لەرێگەی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆناوە سەلامەتی خۆی سەلماندبێت".

News Code 33555

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 7 =