بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتی: تا ئێستا ۳۱۲ هەزار و ۳۵ کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 215 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 17 هەزار و 405 کەس .
۲۷۰ هەزار و ۲۲۸ کەسیش تا ئیستا چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.
بۆچوونی ئێوە