جەنایەتی تیرۆریستی لە کەرکووک سەدا ٩٥ کەم بووەتەوە

یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی لە دابەزینی سەدا ٩٥ ی جەنایەتە تیرۆریستییەکان لە کەرکووک پاش چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لەو ناوچە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەعلوومە، عەلی حسێنی یەکێک لە بەرپرسانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە دوای کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەی کەی وان ئۆپراسیۆنە تیرۆریستییەکان لە کەرکووک سەدا ٩٥ کەمی کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە هەبووە و ئەوە نیشانەیەکی ئەرێنی دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتی: ئەو بابەتە بێژەری ئەوەیە کە سەربازانی ئەمریکی لە تیرۆریستەکان پالپشتی دەکەن. دۆخی کەرکوک و دەڤەری سەقامگیر بووە و ئاسایشی زیادی کردووە و چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکای ڕۆڵی ئەرێنی لە سەر ئاسایشی ناوچە هەبووە.

News Code 33543

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha