بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەو کتێبە لەلایەن بڵاڤگەی نەشر ئارۆ لە پاوە و لە ٣٨٩ پەڕە چاپ کرا و لە بازاڕ بڵاو کرایەوە.
میرزا شەفێع پاوەیی کوڕی میرزا عومەر لە شاعێرە بەناوبانگەکانی هەورامانە کە یەکەمی پاییزی ساڵی ١٢٤٠ کۆچی مانگی لە گەڕەکی میرئاوای پاوە لەدایک بوو.
بەرهەمەکانی ئەو شاعێرە بە زمانی هەورامی و ژماریەکی کەمیشی بە زمانی فارسییە. خوداناسی و دۆعا و نزا لە دەرگای خودا، وەسفی پێغەمبیر(د.خ) و پیاو چاکانی خودا، شێعری عێرافانی، عاشقی و خۆشەویستی نیشتمان، پەنس، وەسفی جوگرافیای هەورامانات و پاوە و ... لە بابەتە شێعرییەکانی ناوبراوە.
میرزا شەفێع لە مانگی جومادی ئاخری ساڵی ١٣٠٩ ی کۆچی مانگی لە تەمەنی ٦٩ لە چەمچەماڵ لە نزیک کەرکووک کۆچی دوایی کرد و هەر لەوێش بەخاک سپێردرا.
بۆچوونی ئێوە