ئێران فڕۆکەی تەکسی بەرهەم دێنێت

سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی هەوافەزا وتی: پڕۆژەی چێ کرانی فڕۆکەی ٨ کەسی لە ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی هەوافەزا کۆتایی هاتووە و بەزووی ئەو فڕۆکە چێ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەتحوڵڵا ئۆمی، سەرۆکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی هەوافەزای ئێران بە ئاماژە بە پڕۆژەکانی هاوپەیوەند بە بەشی تەکنۆلۆژیای ئاسمانی وتی: ئێمە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی هەوافەزا، بەرهەم هێنانی فڕۆکەی سووکمان دەست پێکردووە؛ ئێمە لەبەر ئەوەی کە پێشتە فڕۆکەی دوو کەسی، چوار کەسی و ٦ کەسیمان لە ئێران داڕشتبوو، ئەمجارە داڕشتن و بەرهەمهێنانی فڕۆکە ٨ کەسیمان ئەنجام دا و بەزوویی مۆدێلی ئەو فڕۆکە چێ دەکەین کە هاوشێوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە.

ناوبراو سەبارەت بە تواناییەکانی ئەو فڕۆکە وتی: دەتوانێت تەواوی ئێران بگەڕێت و بۆ ئەو فڕۆکە ٣ شوێن وەکوو بنکەی هاویشتن لە تاران، شیراز و فردۆس لەبەرچاو گیراوە کە بە ئەو ٣ بنکە دەتوانین ئەو فڕۆکە لە تەواوی ئێران و تەنانەت وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنین.

ئۆمی جەختی کرد: یەکەم بنکەی گەشتی ئێمەش لە شاری فردۆس دەبێت کە چێ کرانی فڕۆکەخانەکەی کۆتایی هاتووە و بەم زووانە ئەو بنکە بە فڕۆکەی ئێران وەکوو ئەیرتەکسی ڕێدەکەوێت.

News Code 33532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =