بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی دیواندەرە ڕۆژی یەکشەممە لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی دەسۆخشی لە هەوڵی خێرخوازانەی ئەو وەرزشوانە ڕایگەیاند: ئەو یارمەتییە بۆ کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابینی پێداویستییەکانی بەشی تایبەتی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لەلایەن خاتوو شینا مورادیان پێشکەش کراوە.
شینا موردایان پاڵەوانی تێکواندۆی تازەلاوانی وڵات وتی: هەمووان ئەرکیان بۆ کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا یارمەتیدەری کادیری دەرمانی بن.
ناوبراو زیادی کرد: میدالیای زێڕی خۆم کە هەفتەی پێش لە کێبڕکێیەک کە بە شێوەی ئانلاین بەڕێوە چوو، بەدەستم هێنابوو ئەمڕۆ بۆ یارمەتی بە کادیری دەرمانی بەشی تایبەتی نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ١٠ ملیۆن ڕیاڵ پارە وەکوو کارێکی بچووک لە بەرانبەر گیان فیدایی فەرمانبەرانی ئەو بەشە پێشکەش دەکەم.
بۆچوونی ئێوە