گفتوگۆی تەلەفۆنی حەسەن ڕۆحانی و مستەفا کازمی

سەرۆک کۆماری ئێران بە وتنی ئەوەی کە گرێدانی ڕێگای ئاستنی نێوان ئێران و عێراق دەسپێکی جووڵەیەکی نوێ و جیدی لە گەشەی پێوەندییە دوولایەنەکان دەبێت، وتی: پێوەندییە قووڵەکانی نێوان گەلی ئێران و عێراق پشتیوانی بەڕێوەبردنی ڕێککەوتنەکانی دوو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە گفتگوۆی تەلەفۆنی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وێڕای پیرۆزبایی جێژنی قوربان، سەفەری مستەفا کازمی بۆ تارانی سازێنەر وەسف کرد و وتی: ئەو سەفەرە و ڕێککەوتنەکان لە ئەو سەفەرە، گۆڕانکاری ئەرێنی لە پێوەندییەکانی دوو وڵاتەکە دروست دەکات.

حەسەن ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە ئێران لە ڕۆڵ گێرانی بەرچاوە عێراق لە دۆخی هەستیاری ناوچەکە پێشوازی دەکات، وتی: ویستی ئێران دروست بوونی سەقامگیری تەواو لە ناوچەکەیە و لە هەمان پێوەندیدا پێبەندی بەڵینەکانیە. ئاڵبەت بەداخەوە ئەمریکا بە هەوڵ بۆ پیلانی نوێ دژی ئێران و هەراسان کردنی فڕۆکەی موسافری ئێران، نیشانەیەکی هەڵەی لە خۆیەوە نیشان دا.

موستەفا کازمیش وێڕای پیرۆزبایی جێژنی قوربان ڕایگەیاند: دوای هاتنەوە بۆ عێراق لە ئێرانەوە دەستبەجێ کومیتەگەلێک بۆ بەڕێوە بردنی ڕێککەوتننەکانی پێک هێنا.

کازمی وتیشی: سیاسەتی بنەڕەتی عێراق کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و بەرز کردنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەیە و بەدوای ڕۆڵگێڕانی ئەرێنی لە هەمان پێوەندیدا بە هاوکاری و پاڵپشتی ئێرانین.

News Code 33526

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =