گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە

بە پابەندبوون بە مەرجەکانی خۆپارێزیی، فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان کرانەوە بەڕوی گەشتیاراندا و ژمارەیەک رێنماییان بۆ گەشتیاران خستووەتەڕوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ شەممە، هەریەک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کرانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە گەشتیاران کردووە، لەکاتی چوون و هاتن دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنن لەناو تێرمیناڵی فڕۆکەخانەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی ئەو شوێنەی کە گەشتی بۆ ئەنجام دەدەن، گەشتیاران پێویستیان بە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری (PCR) دەبێت و پێویستە بەر لە ھاتنیان بۆ فڕۆکەخانە، پەیوەندی بە ئەو ھێڵە ئاسمانییەوە بکەن کە گەشتەکەیان لە رێگەیەوە ئەنجام دەدەن، بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی ئەو شوێنەی کە بۆی دەچن.

هاوکات بەگوێرەی رێنماییەکان، ئەو گەشتیارانەی کە دێنە ھەرێمی کوردستان، پێویستە یان 48 کاتژمێر بەر لە ھاتنیان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری PCR ئەنجام بدەن، یاخود لەکاتی گەیشتنیان بە فڕۆکەخانە پشکنینەکەیان بۆ ئەنجامدەدرێت و تێچوەکەی دەکەوێتە سەرشانی گەشتیار.

لە هەمانکاتدا پێویستە سەرجەم گەشتیارە ھاتوەکان بەڵێننامەیەک پڕبکەنەوە کە بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، لە دوای گەیشتنیان بۆ ھەرێمی کوردستان.

News Code 33520

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =