سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا دژی ئێران شکستی هێناوە

وێندی شێرمەن دیپلۆماتی ئەمریکی کە لە ڕەوتی دانوستانە ناڤۆکییەکان، بەرپرسیارێتی گرووپی دانوستانکاری ئەمریکا لە ئەو دانوستانانەی لە ئەستۆ بوو، ڕەخنەی لە ترامپ گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فارێن پالیسی، وێندی شێرمەن، دیپلۆماتی ئەمریکی کە بەرپرسیارێتی گرووپی دانوستانکاری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی لە ئەستۆ بوو، لە یادداشتێکدا لەژێر ناوی " لەناوچوونی تەواوی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا لە سەردەمی ترامپ"، سیاسەتی دەرەوەی ئێستای ئەو وڵاتەی بردە ژێر پرسیارەوە.

ناوبراو لەو بارەوە دەنووسێت: ڕوانگە و هەڵوێستی ترامپ بە ئێران لە نموونە پڕتێچوو و جێ داخەکانە. لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو پاش چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئێران ئۆرانیۆمی زیاتری پیتاند، دامەزراوەی ناڤۆکی زیاتری رێکخست و بە تەکنۆلۆژیای پێچراوتر کاتێکی دەستخستنی چەکی ناڤۆکیی کورتتر کردەوە.

وێندی شێرمەن لە یادداشتەکەی خۆیدا هەروەها ئاماژەی کردووەتە سەر کاریگەری سیاسەتەکانی ترامپ لەسەر بەرز بوونەوەی نائەمنی لەوانە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بە گشتی سیاسەتی زیاترین گوشاری ئەمریکا دژی ئێرانی بێ دەستکەوت ڕاگەیاند.

News Code 33514

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =