خراپ تێگەیشتن هەیە لە نێوان ئێران و عەرەبستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری پێکهێنانی ئاشتی و هێمنایەتی لە ناوچەکەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندی سیاسی وڵاتانی هاوڕێ پتەو نییە، وتی: گەشەی پێوەندی ئابووری گرینگترین ئامانجی ئێمەیە و سیاسەتی ئێران هەمیشە داکۆکی کردۆتە سەر پێوەندی هەمەلایەنە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و موسڵمان و لە ڕێگای هەندێ ڕێککەوتننامەوە بەدوای پتەو کردنی پێوەندی لە گەڵ وڵاتانێک وەکوو سووریا، تورکیا و ئازەربایجانین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ئێران ئامادەیی خۆی بۆ دانوستان لە گەڵ هەموو وڵاتان ڕاگەیاندووە و بەڵام ئەوەی لە نێوان ئێران و عەرەبستان دایە، خراپ تێگەیشتنێکە کە وڵاتانیتر هۆکاری ئەوەن.

وتیشی: ئێران بە هیچ لەونێک دەستێوەردان لە کاورابری ناوخۆیی عێراق ناکات و تاران ڕیز لە هەڵبژاردنی گەلی عێراق دەگرێت و لە هەوڵداین پەیوەندییەکانمان پتەو کەینەوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە ڕووداوی فڕۆکەی ئوکراینی، ڕاشیگەیاند: ئێران بڕاری پێدانی غەرامە بە جێماوانی داوە بەڵام ئەم ڕەوتە پێویستی بە لێکۆڵینەوە و وردەکاری زۆرتر هەیە.

مووسەوی وێڕای ئاماژە بەوەی کە پاش بەرجام، ئێران بەدوای پێوەندی گرتن لە گەڵ وڵاتانی ئاسیایی و ڕۆژهەڵاتی بووە، وتی: شێوەی ڕوانینی ئێران بۆ هەموو وڵاتان یەک جۆرە و دەیەوێ پێوەندی لە گەڵ هەموو وڵاتێ ساز بکات تەنانەت ئەگەر وڵاتانی ئەورووپیش بیانەوێ، ئێمە ئامادەی هاوکارین.

News Code 33512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =