بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیوا عەبدوڵڵا، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی دەیرەزوور لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا دژی شانە نوستووەکانی داعش وتی: لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا ئەمیرێکی داعشی و ٣١ ئەندامی ئەو گرووپە تیرۆریستی دەستگیر کراون.
عەبدوڵڵا لە درێژەئ قسەکانیدا وتی: لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا دژی شانە نوستووەکانی داعش لە چوار شوێنی جیاوازی دەیرەزوور ئۆپراسیۆنەکانی دژی داعش شوێنگیری کرا. ئامانج لە ئەو ئۆپراسیۆنگەلە پاکتاو کردنی تەواوی ناوچەکە لە داعش و تێکشکانی شانە نوستووەکانی داعش بوو. دووهەم قۆناغ لە ئەو ئۆپراسیۆنگەلەش بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.
شیاوی باسە، دووهەمین قۆناغ لە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە ژێر ناوی " هێرش بۆ کۆتایی تیرۆر" لە ١٧ ی جوولای ٢٠٢٠ لە دەیرەزوور دەستی پێکردبوو.
بۆچوونی ئێوە