لێژنەیەکی ئێرانی بۆ دانوستان لەسەر فڕۆکە ئۆکراینیەکە گەیشتە کیەف

لێژنەیەکی ئێرانی بە سەرۆکایەتی موحسێن بەهاروەند، بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکراینی سەبارەت بە ڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەکە، چوونە کیەف.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێژنەی نێردراو بە سەرۆکایەتی موحسێن بەهاروەند، جێگری مافی نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە مەبەستی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکراینی سەبارەت بەڕووداوی داکەوتنی فڕۆکەی کۆمپانیای فڕۆکەیی نێودەوڵەتی ئۆکراین بەربەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەییشتنە کیێفی پێتەختی ئەو وڵاتە.

شیاوی باسە کە لە ڕێکەوتی ١٨ ی بەفرانباری ٩٨ بەرانبەر بە ٨ ی جوونی ٢٠٢٠ فڕۆکەی ٧٥٢ ئۆکراینی لە تارانەوە بەرەو کیێف دەڕۆیشت کە لە نزیک فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە داخرا و هەر ١٦٧ موسافرەکەی گیانیان لەدەست دا و مانگی ڕابردوو سندۆقی ڕەشی فڕۆکەکە بۆ خوێندەوە نێردرایە فەڕەنسا.

News Code 33499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =