هێرشی چەکدارەی کرایە سەر شارەوانی جیلان پینار

دوابەدوای لەکارلابردنی شارەوانی جیلان پینار لە پارێزگای شانلی ئۆرفا لە ئاک پارتی، برازاکانی شارەوانە لەکار دوورخراوەکە بە هێرشی چەکدارەی بۆ سەر باڵەخانەی شارەوانی، شارەوانە نوێیەکان بریندار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای لەکار دوورخستنەوەی عەبدوڵڵا ئاکساک، شارەوانی جیلان پینار لە پارێزگای شانلی ئۆرفا لە پارتی داد و گەشە برازاکانی ناوبراو بە چەکی گەرم هێرشیان کردە سەر باڵاخانەی ئەو شارەوانە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئەو هێرشەدا فەیاز سویلو کە بە دەنگی هاوبەشی ئەنجومەنی شارەوانی لە جیاتی ئاکساک وەکوو شارەوان دیاری کراوە بریندار بووە.

دوای گەییشتنی پۆلیس بۆ ئەو شوێنە، ئەندامانی بنەماڵەی ئاکساک لە بیناکە بردرانە دەرەوە و دەوروبەری باڵەخانەکە لەلایەن پۆلیسەوە خرایە ژێر چاوەدێری.

شیاوی باسە کە ئاکساک لە هەڵبژاردنی ٣١ی مارسی ٢٠١٩ لە پاتی ئاک پارتی لە شاری جیلان پینار سەرکەوتبوو. ناوبراو بە هۆی گواستنەوەی نایاسایی چەک لە لایەن ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە لەکار دوور خرایەوە و لە جیاتی ئەو سویلو بە دەنگی ئەنجومەنی شارەوانی جیلان پینار وەکوو شارەوان هەڵبژێردرا.

News Code 33498

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =