پرسی کورد گەورەترین پرسی لەمێژینەی تورکیایە

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی جەهەپە لە لێدوانێکدا پرسی کوردەکانی گەورەترین پرسی لەمێژی تورکیا ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا جەهەپە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕاپۆرتێک کە ئەو پارتە سەبارەت بە پرسی کوردەکان خەریکە کۆی دەکاتەوە، وتی: بڕیاری نووسینی ئەو ڕاپۆرتە دوای دیدار لەگەڵ ڕێبەری زۆربەی لە هۆزەکان لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا درا. پسی کوردەکان یەکێک لە پرسە لەمێژینەکان لە تورکیا دێتە ئەژمار. تەنانەت دەتوانین بڵێین ئەوە گەورەترین کێشەی کۆنی تورکیایە. ئێمە وەکوو جەهەپە پرسی کورد جودا لە پرسی دیمۆکراتیزە بوونی تورکیا لەبەرچاو ناگرین.

ئەردم لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتی: ئێمە پرسی کوردەکان وەکوو پرسێکی هاوبەشی تەواوی تورکیا دەبینین. ئەو پرسە تەنیا لە ناو پەرلەمانێکی بەهێز دەتوانێت چارەسەر بکرێت. لە ڕاپۆرتێکدا کە ئامادەی دەکەین پرسی کوردەکان وەکوو قەیرانێک لێک دەدرێتەوە کە ئەنجامی دیمۆکراتیزە نەبوونی تورکیایە. ئەو قەیرانە بە پێی یاسای بنەڕەتی و دەوڵەتێکی بەهێز چارەسەر دەبێت.

News Code 33496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 8 =