بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی وتی: ئێستا ١٦٥ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی کوردستان خەوێندراون کە زۆرترین ژمارەیان لە شاری سنە بوون.
نابراو وتیشی: لەماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو دوو کەس بەهۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەست داوە و ئێستا ٥٥ کەس لە بەشی چاودێری تایبەت خەوێندراون.
ڕەزاعی داوای لە خەڵک کرد خاڵە تەندروستییەکان لەبەرچاو بگرن و بە ڕەچاو کردنی مەودای کۆمەڵایەتی، بەکارهێنانی دەمامک، شوشتنی دەست و ... خۆیان لەم نەخۆشییە بپارێزن.
بۆچوونی ئێوە