پیلان داڕێژرابوو سێ سەرۆکایەتییەکەی ئێران تووشی کێشە بکرێن

سەرۆک کۆمار وتی: وڵاتێک کە شەڕکەر بەرەو لای فڕۆکەی موسافری دەنێرێت کاری تیرۆریستی ئاسمانی ئەنجام داوە و ئەبێ لەگەڵ ئەو وەکوو تیرۆریستێک هەڵسوکەوت بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە پیرۆزبایی بە بۆنەی جێژنی قوربان، وتی: دوژمن لە بواری ئابوورییەوە سەرەکەوتوو نەبوو و نەیتوانی شکستمان بدات. ئالبەت کێشەگەلیکی بۆمان دروست کرد، بەڵام پێم وایە کە جارەسەر دەبن.

ناوبراو وتیشی: یەکێک تر لە بوارەکان کە دوژمن هەوڵی دا شکستمان بدات، دروست کردنی کیشە لە ناوخۆی وڵات بوو. لە سەرەتای ساڵی نوێ بۆ دروست کردنی کێشە لە نێوان سێ دەسەڵاتەکە زۆر هەوڵ درا بەڵام ئەو پیلانەشمان تێپەڕاند.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئەوان لە زۆر بوارەوە بێ هیوا بوون، جەختی کرد: ئەمریکییەکان لەم دواییەدا سەرەڕۆییەکیان دەست پێکردووە و سەربزێویگەلێک لە ئاسمانی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدەن. ئەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کوێن؟ وڵاتانی ناوچەکە لە کوێن؟

وتیشی: ئەوە بێ گومان تیرۆریزمی نێودەوڵەتییە. وڵاتێک کە شەڕکەر بەرەولای فڕۆکەی موسافری دەنێرێت کارێکی تیرۆریستی ئەنجام داوە و ئەبێ لەگەڵی وەکوو تیرۆریستێک هەڵسوکەوت بکرێت.

News Code 33488

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =