کێشەکانی بەردەم کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت

سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر لە دیدار لەگەڵ پارێزگاری ئەو پارێزگا، داوای چارەسەری کێشەکانی بەردەم کۆمانیا ئێرانییەکانی چالاک لە هەرێمی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکونسوڵگەری ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند، نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر سێشەممە ٧ ی گەلاوێژ لەگەڵ فرست سۆفی پارێزگاری هەولێر دیداری کرد.

ڕەشنوودی بە جەخت لەسەر گرینگایەتی بەردەوام بوون و تۆکمە کردنەوە هاوکاری بازرگانی و پێوەندی ئابووری دوو لایەنە لە سەردەمی کۆرۆنا و ڕۆڵی لە باشتر بوونی دۆخی بژێوی ژیانی خەڵکی هەرێم و ئێران، داوای چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم کۆمپانیا ئێرانییەکان لە هەولێر و ئێرانیەکانی دانیشتووی ئەوێ بە مەبەستی گەرانەوەیان بۆ شوێنی کارەکانیانی کرد.

ڕەشنوودی وتیشی: ئێران هیچکات ئیزنی ڕاگیرانی هەناردە و هاوردە کردن و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی نەداوە و هەلێکی ڕەخساندووە تا بازرگان و نەخۆشەکان بتوانن بۆ ئەنجامی کاروباریان سەفەری ئێران بکەن.

News Code 33484

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =