تەقینەوە لە سەربازگەی سپایکەر/ هێرشی مووشەکی بۆ سەر تاجی

بە مووشەک هێرش کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە بەغدا و دوو تەقینەوەش لە سەربازگەی سپایکەر روویدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند: ئەو هێرشە بۆ سەر تاجی  لەڕێگەی سێ مووشەکی کاتیۆشاوە ئەنجامدراوە و ئەو بەشەی سەربازگەکەیان کردووەتە ئامانج کە هێزە عێراقییەکانی تێدا جێگیرن.

 یەکێک لە مووشەکەکان شوێنی فڕۆکە جەنگییەکانی کردووەتە ئامانج و زیانێکی زۆر بەر فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتووە. مووشەکێکی دیکەش کۆگای چەک و تەقەمەنی کردووەتە ئامانج و مووشەکێکیشیان نەتەقیوەتەوە.

هاوکات هەر ئەمشەو لە سەربازگەی سپایکەر لە سەلاحەددین کە شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی ئەمریکایە، دەنگی تەقینەوە بیستراوە. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، دوو تەقینەوە بووە و کارمەندانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەو تەقینەوانە هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.

News Code 33467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =