ئێران ئامادەیە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات بۆ بەرەنگاریی کۆرۆنا

سەرکۆنسولی ئێران لە سلێمانی جەختی کردە سەر ئامادەیی ئێران بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکانی بۆ هەرێم لە بواری بەرەنگاریی کۆرۆنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕۆژی دوشەمە بەرواری 27 ی تەموزی 2020 ی زاینی مەهدی شووشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پاریزگاری سلێمنی کۆبوویەوە.

لەو دیدارەدا شووشتەری سەرکونسولی ئێران لە سلێمانی باسی لە ڕێکارە ئەنجامدراوەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران و هەروەها دەستکەوتەکان لەم بارەیەوە کرد.

جەختیشی کرد کەکۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە بۆ گواستنەوەی ئەزموونەکان و هاوکاری هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
لەم دیدارەدا هاروەها دەربارەی ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیانی هەردوولا بە تایبەت بازرگان و وەبەرهێنەران بە ڕەچاوکردنی پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکان گفتوگۆ کرا.

News Code 33466

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =