خۆپیشاندان لە شارەکانی عێراق دەستی پێکردەوە

لە ڕەوتی پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران لەگەڵ پۆلیس لە خولی نوێی ناڕەزایەتییەکان لە عێراق، لانیکەم ٧ کەس لە بەغدا بریندار بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە قودسی عەرەبی، ئەو خۆپیشاندانە شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی بەغدا بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندەران ئەو شەقامەیان لە مەیدانی تەحریر کە دەچێتەوە ناوچەی سەوز داخست.

ئەو خۆپشاندانە لە ناڕەزایەتی بە لاواز بوونی خزمەتگوزاری، سزانەدانی گەندەڵەکان و بچڕانی کارەبا بەڕێوە چوو.

شایەد­حاڵەکان لە ئاگرتێبەردانی چەند ئۆتۆمبیل لەلایەن خۆپیشاندەرەکان و پژاندنی گازی فرمێسک ڕێژ لەلایەن پۆلیسەوە هەواڵیان دا.

هەواڵدەری سپۆتینک ڕایگەیاند کە لە ئەو پێکدادانە لە بەغدا کەسێک کوژرا و دەیان کەسیش بریندار بوون.

بەرپرسای دەوڵەتی هێشتا بە ڕووداوەکانی مەیدانی تەحریر کاردانەوەیەکیان نەبووە.

شیاوی باسە کە هەواڵەکان لە خۆپیشاندان لە شارەکانی ئەلکوت، شارۆچکەی سەدر و پارێزگای بابل باس دەکەن.

News Code 33451

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =