ئەمریکا هێشتا بەردەوامە لە پاڵپشتی کردنی داعش

پەرلەمانتارێکی عێراق لە بەردەوام بوونی پاڵپشتی ئەمریکا لە ئەندامانی داعش لە ئەو وڵاتە ڕەخنە گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، حەسەن شاکر ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان هێشتا لە تیرۆریستەکانی داعش پاڵپشتی دەکەن.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: هەر ماوەیەک و جارێک ڕووداوێک لە عێراق دەبینین کە خەڵکی سڤیل تێیدا دەبنە قوربانی.

شاکر وتیشی: هۆکاری ڕوودانی ئەو ڕووداوگەلە، پاڵپشتی ئەمریکییەکان لە تیرۆریستانی داعش لە ڕێگای پیدانی زانیاری و پاڵپشتی لۆجستیکییە. هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستکەوتی گەورەیان لە شەڕ دژی داعش دەست خستووە بەڵام ئەو پرسانە هەر درێژەیان هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە عێارقییە درێژەی دا: کۆتایی داعش نزیکە بەڵام هەر پاڵپشتی کردن لە ئەو گرووپە تیرۆریستییە بە ئامانجی بەردەوام بوونی شەڕ و خوێن ڕشتنەکان لە عێراق و کردنە ئامانجی سەقامگیری عێراق دەبینین.

News Code 33448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =