زانکۆی دەرمانسازی لە کوردستان دەکرێتەوە

نوێنەری خەڵکی شارەکانی سنە، دیواندەرە و کامیاران لە مەجلیسی شوورای ئیسلامی وتی: تێدەکۆشین پرسەکانی بواری تەندروستی پارێزگا لەوانە دامەزراندنی زانکۆی دەرمانسازی بگەیێنینە کۆتایی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن فەتحی شەوی شەممە سەردانی پەردیسی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرد و لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی بەدەسخۆشی لە کادیری دەرمان بۆ یارمەتی بە خەڵک لە دەرمانی کۆرۆنا وتی: پاڵپشتی لە کادیری دەرمان بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

ئەندامی لێژنەی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی تەندروستی و دەرمانی مەجلیس درێژەی دا: دۆخی پەروەردەیی زانکۆ لەگەل ستانداردەکانی ئەمڕۆژی مەودای زۆری هەیە و دەبێ لە چوارچێوەی بەڵگەی گەشەی زانکۆکان ئەو پرسە گرینگە ڕەچاو بکرێت و سەرەنجی بدرێت.

فەتحی ئاماژەی کردە سەر دیدار لەگەڵ وەزیری تەندروستی لە هەفتەی داهاتوو و وتی: لە ئەو دیدارەدا کە پارێزگاری کوردستان و لێژنەیەک لە ڕێکخراوی بەرنامە و بدوجەش بەشداریان هەیە هەوڵ دەدەین پرسە گرینگەکانی بواری تەندروستی پارێزگا لەوانە دامەزراندنی زانکۆی دەرمانسازی بگەیێنینە کۆتایی.

News Code 33440

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =