تەقینەوە لە سەرێکانی 8 کوژراو و 19 برینداری لێکەوتەوە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری سەرێکانی لە کوردستانی سووریا ماتۆڕسکلێتێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، بەهۆیەوە هەشت کوژراو و 19 برینداری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی حەسەکە لە سەرێکانی تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە هەشت کەس کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەقینەوەکە لەو ناوچانە روویداوە، کە لەژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارەکانی لایەنگری تورکیادان، هەر لەئەنجامی تەقینەوەکەدا 19 کەس برینداربوون کە ژمارەیەکی زۆریان برینەکەیان سەختە.

ئێوارەی دوێنێش ماتۆڕسکیکلێتێکی دیکە لە باکووری سەرێکانی تەقییەوە، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە، لەهەمانکاتیشدا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویش لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی ناسنامەی سەرێکانی تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ ئەفسەری پۆلیس و هواوڵاتییەکی مەدەنیش برینداربوون.

News Code 33438

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =