سەلاحەدین دەمیرتاش دەبێ ئازاد بکرێت

که‌مال کڵچدارئۆغڵو سەرۆکی پارتی گه‌لی کۆماریی تورکیا داوای ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی مێهر، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە گوتارەکەیدا لە کۆنگرەی ئەو حزبە، داوای ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد. بەرپرسە ئامادەکانی کۆنگرەیش ئاماژەیان بە چارەسەری پرسی کورد لە چوارچێوەی دەستووری تورکیادا کرد.

لە ئەنجامی کۆنگرەکەدا کەمال کڵچدارئۆغڵو بە 80 دەنگی سەرۆک شارەوانییەکان بووە تاکە بەربژێری سەرۆکایەتیی پارتییەکە و بۆ شەشەم جار وەک سەرۆکی گشتیی جەهەپە هەڵبژێردرا.

News Code 33432

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha