کۆبوونەوەی ئێران، عێراق، سووریا و ڕووسیا لە بەغدا

دانیشتنی سەرۆکەکانی گرووپی چوار لایەنەی دژە تێرۆریست لە ناوەندی گۆڕینەوەی زانیاری بەغداد بەڕێوەچوو.

بە پێی هەواڵی مێهر، لەم دانیشتنەدا دواهەمین بارودۆخی گرووپی تێروریستی داعش پێداچوونەوەی بۆ کرا و داکۆکی کرایە سەر بەهێزکردنەوەی ئەو ناوەندە بۆ بنەبڕ کردنی تێروریست لە ناوچەکە.

لە پەراوێزی ئەم دانیشتنەدا سەردار مستەفا مورادیان ڕاوێژکاری سەربازیی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند:  ئەم ناوەندە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە رۆڵی گرینگی لە زانیاری دان بە هێزە چەکدارەکانی عێراق و سووریا بووە بە شێوەیەک کە هەشت هەزار ئامانج لە ناوەندە گرینگ و هەستیارەکانی داعش دراوەتە عێراق و سووریا و ئەم ڕەوتە بۆتە هۆی گوشاری زۆر بۆ سەر داعش.

 وتیشی: ئەم گرووپە تێروریستییە لە قەیرانی کۆرۆنا لەم دواییانەدا کەڵکیان وەردەگرت بەڵام ئەم ناوەندە توانیویە ڕۆڵی گرینگ بگێڕێت لە زانیاری دان و پاراستنی هێمنایەتی ئەم وڵاتانە لە بەرانبەر ئامانجەکانی داعش.

هه‌روه‌ها، له‌پاش جوڵه‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی كۆتایی شانه‌كانی داعش له‌ عێراق و له‌ میانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئاڵوده‌بوو به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ سنوره‌كانی نێوان و عێراق، ئه‌م ناوه‌نده‌ توانیوێتی ڕۆڵێكی گرنگ له‌ پێدانی زانیاریه‌ ورد و ئه‌منیه‌كان به‌و وڵاتانه‌ بگێڕێت كه‌ داعش تێیاندا بوونی هه‌یه‌.

به‌شێك له‌ ئه‌نجامی هاوكارییه‌كانی لیژنه‌ی چوارلایه‌نه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆریزم، له‌ مانگی ئه‌یلولی 2015 تاكو ئازاری 2020 ی زاینی:
•  له‌ناوبردنی 886 ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی
•  له‌ناوبردنی 385 كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
•  له‌ناوبردنی 213 كارگه‌ی بۆمبی ئۆتۆمۆبێلی خۆخوژی
•  له‌ناوبردنی 328 په‌ناگه‌ی تیرۆریسته‌كان
•  له‌ناوبردنی 351 تانك، 121 زرێپۆش، 657 ئۆتۆمۆبێلی جیاواز
•  له‌ناوبردنی 120 پێگه‌ و بنكه‌. 
•  له‌ناوبردنی 7 نه‌خۆشخانه‌ی گواستراوه‌ و بیابانی. 
•  خستنه‌خواره‌وه‌ی 216 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان
•  له‌ناوبردنی 127 حه‌فاره‌
•  له‌ناوبردنی 887 موشه‌ك
•  له‌ناوبردنی 239 تۆپی جیاواز 
•  437 كوژراو له‌ نێوان هه‌زاران كوژراوی داعش، له‌ فه‌رمانده‌ مه‌یدانییه‌كانی داعش بوون.

News Code 33427

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha